خوان لاپۆرتا باسی دواین پێشكه‌وتنه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ده‌كات

بارسێلۆنای ئیسپانی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی كاپیتان و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ چی وای نه‌ماوه‌ و ده‌توانێت له‌م هاوینه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی تر بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی بارسا زانیاریی تازه‌ و نوێترین پێشكه‌وتنه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی نوێی بارسێلۆنا ده‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی قسه‌ی كردووه‌ و گوتویه‌تی:”پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ باشی هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام نازانم كه‌ی گفتوگۆكانمان ته‌واو ده‌بن و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن”.

ئه‌م قسانه‌ی لاپۆرتا له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ و له‌و كاته‌وه‌ی لاپۆرتا بووه‌ته‌ سه‌رۆكی بارسا، هه‌ر ده‌ڵێت گفتوگۆكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی به‌رده‌وامن و نزیكن له‌ كۆتایی، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا مێسی ئاماده‌ نییه‌ ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نوێییه‌كه‌ی بكات و له‌ له‌گه‌ڵ بلوگرانا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close