مانچێستەر سیتی دوو یاریزانی خۆی لەگەڵ دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەگۆڕێتەوە

 

وا دیارە دیدارەكەی پیپ گواردیۆلا ی ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسا هەر بە سادەیی تێپەڕنەبووە بەڵكو ڕیكەوتن لەسەر شتی گرنگ لەنێوان دوو یانەكە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕكرنەوەی یاریزانان ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە دیداری نێوان لاپۆرتا و گواردیۆلا نیمچە ڕێكەوتنێك هەیە لەسەر ئەوەی سیتی هەردوو یاریزان جواو كانسیلۆ و برناردۆ سیلفا بە بارسێلۆنا بدات ئەوانیش هەردوو یاریزان سێرجیۆ ڕۆبیرتۆ و عوسمان دیمبلی بە مانچێستەر سیتی بدەن و لەسەر جیاوازی پارەكانیش ڕێكەوتن بكەن، بەپێی ڕۆژنامەكە گواردیۆلا زۆر بە ئاساتی رۆبیرتۆ سەرسامە و پێی وایە ئەو خزمەتی پلانەكانی دەكات، هەروەها لەو باوەڕەدایە كە بتوانێت باشترین ئاستی دیمبلی لە سیتی دەربخات.

لەبەرامبەردا هاتنی جواو كانسیلۆ و برناردۆ سیفاش بە دوو گرێبەستی گرنگ هەژمارە دەكرێن بۆ ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە هەندێك گۆڕانكاری بكات بۆ ئەوەی ڕیزەكانی تۆكمە تر بكات، لێرەدا دوای كۆتایی یۆرۆ ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close