هه‌ندێك رووداوی یۆرۆی 2004ـی پرتوگال

هەوراز کاوە
رۆتیرۆ ناوی تۆپه‌كه‌ی یۆرۆی 2004 بوو
لارس كریسته‌ر ئۆڵسن به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وكاتی ته‌نفیزی یه‌كیتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنكاران تۆپه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌دیدسی ناساند به‌ ناوی (رۆتیرۆ) كه‌ بۆ پاڵه‌وانێتی جامی نه‌توه‌كانی ئه‌وروپای (2004) له‌وڵاتی پرتوگاڵ ئاماده‌كرابوو. له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا (2370) تۆپ ئاماده‌كرا، كه‌ هه‌ر یاریگایه‌ك (40) تۆپی بۆ نێردرا. كه‌ (20) دانه‌یان بۆ یاریكرن و (20) دیكه‌ وه‌كو یه‌ده‌گ له‌ یاریگاكه‌دا داده‌نرا، كه‌ ناوی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ و به‌روار و یاریگاكه‌ له‌سه‌ر تۆپه‌كان نووسربوو.

له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی (2004) هاندرێكی پرتوگالی كه‌ هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بوو، له‌ خوله‌كی (85) چووه‌ ناو یاریگاكه‌ و ملپێچه‌كه‌ی ئاڵكاند به‌ مللی لویس فیگۆی یاریسازی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال، دواتر به‌ تووندی خۆی كێشا به‌ تۆڕی گۆڵی یۆناندا، وه‌كو بڵێی ئاوا گۆڵ له‌ یۆنانییه‌كان ده‌كرێت، كه‌ دواتر ئه‌و هانده‌ره‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

له‌ قۆناغی دووه‌می یۆری (2004) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ ئینگلته‌را و پۆتوگاڵ به‌ریه‌ك كه‌وتن، كاتی یاسایی به‌ دوو گۆڵ كۆتایی هات، له‌و یارییه‌دا ئیگلیزه‌كان به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌ تووشی شكست بوون, دیڤد بێكهام به‌ لێدانی په‌نارتی گۆڵی نه‌كرد، به‌ڵكو تۆپه‌كه‌ی زۆر به‌ به‌رزی به‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌دا رۆیشت. له‌وكاته‌دا هه‌موو پرسیاری تۆپه‌كه‌ی بێكهامیان ده‌كرد ئایایه‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌؟
له‌وكاته‌دا هانده‌رێك به‌ ناوی كارل وتی:
كاتێك تۆپه‌ك به‌سه‌ر شیشی گۆڵه‌كه‌ ڕۆشت و هات بۆناو جه‌ماوه‌ر خۆم بۆ هاویشت و گرتمه‌وه‌، هه‌روه‌ها من یاریزانی باسكه‌م و ئه‌و تۆپه‌ بۆ یادگاری لای خۆم ده‌پارێزم.

له‌ هه‌مان خول هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی سوید و دانیمارك و بولگاریا یاریی ده‌كرد، كه‌ دوا یاریی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌بوو سوید له‌ دانیمار یان پێچه‌وانه‌كه‌ی بباته‌وه‌ و دواتر ئیتاڵیا ده‌گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م، به‌ڵام یارییه‌كه‌ به‌ رێكه‌وتنی هه‌ردوو تیپ به‌ دوو گۆڵ كۆتایی هات و تیپی ئازووری خوله‌كه‌ی به‌جهێشت. دوای ته‌واوی بوونی یارییه‌كه‌ هانده‌رانی ئیتاڵیا له‌ شاری میلانۆ چوونه‌ سه‌ر كونسڵخانه‌ی دانیمارك و هێلكه‌ بارانیان كردن، وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌پای ئه‌و رێكه‌وتنه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close