ئەی سی میلان یەكەمین ئۆفەری بۆ كڕینی برایم دیاز پێشكەش بە ریال مەدرید كرد

 

 

وا دیارە یانەی ئەی سی میلان نایەوێت دەستبەرداری برایم دیازی یاریزانی ریال مەدرید ببیت كە ئەو وەرزە بەخواستن یاری بۆ یانەكە كرد و ئاستێكی باشی پێشكەش كرد.

بەگوێرەی سكای یانەی ئەی سی میلان یەكەمین ئۆفەری خۆی پێشكەش بە ریال مەدرید كردوە و بەگوێرەی هەواڵەكە میلان دەیەوێت لەگەڵ گرێبەستی خواستنی یاریزانەكە بۆ وەرزی داهااتوو مەرجی كڕینەوەی یاریزانەكە بە بری 20 ملیۆن یۆرۆ بخاتە نێو گرێبەستەكەوە، ئەو مەرجەش ریال مەدرید ڕازی نەبوو لە وادەی خواستنی پارساڵ لە گرێبەستی برایم دیاز بۆ میلان هەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەگەری هەیە ریال مەدرید برایم دیاز بە زیاتر لە 20 ملیۆن بە ئەی سی میلان بفرۆشێت تاكو هەندێك پارەی دیكەش لە فرۆشتنی چەند یاریزانێكی دیكەش دەستبكەوێت بۆ ئەوەی ئۆفەرێك بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ پێشكەش بە پاریس سان جێرمان بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close