نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی كریستیان ئیریكسن بڵاو كرایه‌وه
كریستیان ئیریكسن، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فیله‌ندا، پێش كۆتایی هاتنی نیوه‌ی یه‌كه‌م له هۆشخۆی چوو، دوایی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، نوێترین زانیایی بڵاو كرایه‌وه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌وروپا، له رۆژنامه‌نووسان و پێگه هه‌واڵییه‌كان، ته‌نانه‌ت پێگه‌ی یوێفاش بڵاویان كرده‌وه، دوایی گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكینینێك، ئێستا ته‌ندروستی كریستیان ئیریكسن جێگیره، به ته‌واوی ئاگای له خۆیه‌تی(به‌خه‌به‌ره) و له ماوه‌ی داهاتوو پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت.
دوایی له هۆشچوونی كریستیان ئیریكسن، یاریی دانیمارك و فیله‌ندا به بڕیاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا دواخرا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتێكی تر و به‌بێ به‌شداریكردنی ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی دانیمارك، یارییه‌كه به‌ڕێوه بچێت.