هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێش ده‌ستپێكی یۆرۆ یاریزانێكی گرینگی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
پێش ده‌ستپێكی یۆرۆ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاریزانێكی گرینگی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وا بڕیاره له‌م پاڵه‌وانه‌تییه كاپتنی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆریش بێت،
لویس ئینریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی، ئه‌مرۆ له پرێس كۆنفڕانسێك گوتی:”به‌بێ هیچ گومانێك، سێرجیۆ بۆسكێتس به‌شداری یۆرۆ ده‌كات و ناوی له لیستی یاریزانه‌كان ده‌بێت”.
ئه‌م لێداوانه‌ی ئینریكی له كاتێكدایه، دوایی تووشبوونی بۆسكێتس به كۆرۆنا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه یاریزانێكی له شوێنی بانگێشت كرد، به‌ڵام پێشتر ئه‌و راهێنه‌ره، ته‌نها 24 یاریزانی بانگێشت كردبوو و ده‌یتوانی دوو یاریزانی تر له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زیاد بكات.
دوایی رێككه‌وتنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، وابڕیاره به‌یانی هه‌ینی ته‌واوی یاریزانه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگرن.