نێیمار گورزێكی كوشندە لە ڕیال مەدرید دەدات

 

لەكاتێكدا بریارە نێیمار جۆنیۆر گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە بكاتەوە، یاریزانە فەرەنسییەكە بە مەرجێكی بۆ واژۆ كردنی گرێبەستە تازەكەی گورزێكی كوشندە لە یانەی ڕیال مەدرید دەدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس نێیمار بە بەرپرسانی پاریس سان جێرمانی ڕاگەیاندوە كە مەرجی سەەركی بۆ تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی مانەوەی كیلیان مباپێ یە بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئەوەش لە كاتێكدا ڕیال مەدرید دەیەوێت هەر ئەم هاوینە مباپێ بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە بەڵام ئەو مەرجەی نێیمار بارودۆخی میرەنگی ئاڵۆز دەكات و تەگەرەیەكی گەورەش دەخاتە بەردەم تەواو كردنی پڕۆسەی گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكە بۆ بیرنابیۆ بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردنی ریال مەدرید بەهێز و ئەكتیڤ بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، چەند رۆژێك پێش ئێستا ناسر خلێفی لە لێدوانێكی هەڕەشە ئامێزدا گوتی كە مباپی نافرۆشن و هەر لە پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە، ئەو لێدوانەش هەرایەكی گەورەی لە میدیاكانی ئیسپانی و جیهانی نایەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close