تەواو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری بەجێهێشتنی یۆڤێنتۆسی داوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوە ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە و ئەم هاوینە ریزەکانی یۆڤێنتۆس بەجێدەهێڵێت.
کەناڵی سکای سپۆرتس رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوە دوور لە یۆڤێنتۆس ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە و یۆڤێنتۆسیش پلانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دادەڕێژێت.
جیانلۆکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە، بەڵام یانەکانی مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان کە چاویان لە دۆنە ناتوانن مووچە زۆرەکەی کریس بدەن، هەفتەی داهاتوو خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس دەست بە گفتوگۆ دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2018 بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لە رئال مەدریدەوە گواسترایەوە ریزەکانی یۆڤێنتۆس.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close