فه‌رمی| بارسێلۆنا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی راگه‌یاند

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م ده‌بێت خوله‌كانی ئه‌وروپا كۆتاییان هاتووه‌، به‌ڵام بارسێلۆنای ئیسپانی به‌فه‌رمی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند.
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 12 مانگی داهاتوو راهێنانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ یاریزانه‌كان زووتر له‌ پشووه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 9 و 10 هه‌مان مانگ، ته‌واوی یاریزانه‌كان پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدا، كه‌ چه‌ندین یاریزانی بارسێلۆنا په‌یوندییان به‌ هه‌ڵبژارده‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌ و به‌شداری یۆرۆ و كۆپا ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆریان له‌ به‌رده‌ست نابێت تاوه‌كو پشووه‌كانی هاویناین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close