فه‌رمی| یوێفا بڕیاریی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر سزادانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس دا

دوایی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌شێكی زۆری یانه‌كان له‌ سوپه‌رلیگ، تاوه‌كو ئێستا ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس به‌ فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌م خوله‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه‌ نوێییه‌ نه‌بوون، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام دابوو له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ یانه‌یه‌ و ده‌یویست، سزایان بدات و ئه‌مڕۆش بڕیاریی خۆی دا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، دوایی لێكۆلینه‌وه‌ و به‌دواداچوونێكی زۆر، بڕیاریی كۆتایی ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس درا، به‌جۆرێك لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م سێ یانه‌یه‌ هه‌ڵده‌واسرێت، به‌فه‌رمی به‌شداری چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووش ده‌كه‌ن و هیچ یانه‌یه‌ك دوور ناخرێته‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ كاتێك دایه‌، پێشتر یوێفا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م سێ یانه‌یه‌ ده‌كرد و ده‌یگوت:”ئه‌گه‌ر له‌ سوپه‌رلیگ نه‌كشێنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ نه‌بن، له‌ چامپیۆنزلیگ دوور ده‌خرێنه‌وه‌ و سزا ده‌درێن”.

میشێل پلاتینی، سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی سوپه‌رلیگ گوتوویه‌تی: “ئه‌و یانانه‌ی سوپه‌رلیگیان دامه‌زراند و ده‌یانویست به‌شداری خولێكی جیاوازتر له‌ چامپیۆنزلیگ بكه‌ن، مافی خۆیان بوو ئه‌م كاره‌ بكه‌ن”، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ دوایی ماوه‌یه‌كی زۆر، بڕیاریی كۆتایی درا و هیچ كام له‌م یانانه‌، سزا نه‌دران و له‌ چامپیۆنزلیگیش دووریش نه‌خرانه‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close