بارسێلۆنا هەواڵێكی دڵخۆشكەری سەبارەت بە ئانسۆ فاتی پێگەیشت

 

دوای ئەوەی ئانسۆ فاتی ئەستیرەی لاوی بارسێلۆنا وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێكانێكی مەترسیدار كۆتایی بە وەرزەكەی هات و نەیتوانی هاوكاری بارسێلۆنا بێت، لەو ساتەدا تاقمی پزیشكانی یانەكە هەوالێكی دڵخۆشكەریان ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، بەگویرەی هەواڵێكی كادینا سێر پزیشكانی بارسێلۆنا و ئاماژەیان كردوە كە ئانسۆ فاتی لە ئێستادا دوایین قۆناغەكانی چارەسەركردی زۆر بەباشی بڕیوە و پێشبینی دەكرێت یاریزانەكە بتوانێت لە خۆئامادەكارییەكانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو بەتەواوی ئامادەبێت، بەمەش دەتوانێت لەسەرەتای وەرزی داهاتوودا لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەبێت و یاری بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، فاتی كە تەمەنی 19 ساڵە لەسەرتای وەرزی پارساڵ بەهۆی پێكانێكی مەترسیدار لە ئەژنۆی لە یاریگاكان دابڕا، دوای گەڕانەوەشی لە كاتی مەشقەكان چەند جارێكی دیكە پڕۆسەی چارەسەركردنی شكستی خوارد

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close