دیشامپ سەبارەت بە پێكانی بینزیما ڕوونكردنەوەی دا

 

دوای ئەوەی كەریم بێنزیما لە یاری بەرامبەر بولگاریا بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت، دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری فەرنسا سەبارەت بە پێكانی بێنزیما لێدوانێكی گرنگی دا.

لەم بارەیەوە دیشامپ گوتی ” پێكانەكەی بێنزیما جێی مەترسی نییە، تەنها شوێنێكی ئازاری پێگەیشتوە و مۆر بووە، كاتێك دەركەوت كە ئازاری هەیە پیمان باش بوو یاریگا بەجێبهێلێت و سەركێشی بە بەشداربوونی نەكەین، دەكرێ بڵێم كە پێكانی بێنزیما نە ئەژنۆ و گوێزینگ و ئەوانە نییە تا جێی مەترسی بێت، ئەو وردە وردە باش دەبێت و دەگەڕێتەوە، بێ ئەوەی باسی زانیاری سەبارەت بە دابڕانی بكات.

لە لایەكی دیكەوە هەر سەبارەت بە پێكانی بێنزیما، هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی فەرنسا بە ڕۆژنامەی لیكیپی ڕاگەیاند و گوتی لە ژوور خۆگۆڕینی یاریزانان كەریم بێنزیمام بینی و هیچ هەستم بەوە نەكرد كە پێكانەكەی مەترسیدار بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close