بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه‌

بارسێلۆنا له‌م هاوینه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خۆی و ده‌یه‌وێت پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌ كۆمه‌ڵێك یاریزان نوێ بكاته‌وه‌، ئێستاش چاودێری هێرشبه‌رێكی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ره‌حیم ستێرلینگی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌و ماوه‌ی كه‌ یاریی ده‌كات رازی نییه‌، هاوكات چه‌ندین یانه‌كه‌ش چاودێری ده‌كه‌ن.

بارسێلۆنا تاوه‌كو ئێستا سێ یاریزانی به‌فه‌رمی گواستووه‌ته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام هانده‌رانی ئه‌و یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌ چاوه‌ڕێی یاریزانی باشتر و گه‌نجتر له‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close