ڕیاز محرز چاوەڕێی گرێبەستی بارسێلۆنا دەكات

 

وا دیارە گرێبەستە چاوەڕوانكراوەكانی مانچێستەر سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا بارودۆخی ریاز محرزی ئەستیرەی جەزائیری تێك دەدات و ئەگەری هەیە پێگەی سەرەكی لەدەست بدات.

بەپێی میدیا ئینگلیزییەكان ڕیاز محرز دەزانێت كە گواردیۆلا بەنیازە لەم هاوینە هەر یەكە لە هاری كەین و جاك گریلیش بۆ یانەكە بگوازێتەوە، بەمەش محرز بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێگەی سەرەكی لەدەست دەدات، لەبەر ئەم هۆكارە یاریزانە جەزائیرییەكە پێی خۆشە ئەم هاوینە سیتی بەجێلبهێڵێت و ئەو پێی وایە كە ستایلی یاریكردنی لەگەڵ بارسێلۆنا دەگونجێت هیوا دەخوازێت یانە كەتەلۆنییەكە كارێكی وا بكات تا بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریگای كامپ نو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

جێی ئاماژەیە، گواردیۆلا لە كۆتاییەكانی ئەم وەرزە بە ڕێژەیەكی زۆر پشتی بە حرز بەست بوو، بەلام لەسەرەتای وەرز یاریزانەكە بەشێوەیەكی كەمتر لە پێكهاتەی سەرەكی دەبینرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close