مۆرینیۆ پێشبینی خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یۆرۆ ئاشكرا كرد

 

لەتازەترین لێدوانیدا سەبارەت بە داهاتووی هەڵبژاردەی ئیتالیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆدا، خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری تازەی رۆمای ئیتالی پێشبینی باشی بۆ هەڵبژاردەی ئیتالیا هەبوو.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ستایشی هەڵبژاردەی ئیتالیا و مانشینی ڕاهێنەر دەكات و دەڵێت من لەو پاڵەوانێتییە چاوم لەسەر یاریزانانی رۆما دەبێت كە لە هەڵبژاردەكە یاری دەكەن، لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئیتالیا تیپێكی زۆر تۆكمە و بەهێزە و چەندین یاریزانی لاوی ئاست بەرزو یاریزانی بەئەزموونی لەخۆوە گرتوە، هەروەها ڕاهێنەرەكەیان 20 ساڵە لەباشترین یانەكان كاری ڕاهێنەرایەتی كردوە بۆیە پێشبینی دەكەم ئیتالیا یەكێك بێت لە چوار هەڵبژاردە یچوارگۆشەی زێڕین و ڕكابەری لەسەر نازناوەكە بكات.

لەدرێژەی قسەكانیدا مۆرینیۆ گوتی : مانشینی توانیویەنی هەڵبژاردەكە بە شیوەیەك دەربخات كە شێوازی یاریكردنی ئیتالییەكان هێرشبردنی بە ڕوونی پێوە دیار بێت و یاری لەدوای یاریش ئاستی هەڵبژاردەكە جێگیرتر و بەهێزتر دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close