گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی مێژووی تۆپی پێ

له‌ ماوه‌ی پێشوودا زیادبوونی داهاتی یانه‌كان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یاریزانان له‌ میركاتۆدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیاد بكات و چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ نرخی یاریزانان بشكێنرێت.
به‌ڵام نه‌بووه‌ یانه‌یه‌ك زۆرترین پاره‌ بدات به‌ گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێك، كه‌ پاره‌كه‌ی هاوشانی یاریكه‌ره‌ گه‌وره‌كان بێت. یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ساڵی 2018 تواتی ریكۆردێك بكات به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ ئه‌ویش ریكۆردی گرانترین گۆڵپارێزه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێدا، ئه‌و یانه‌یه‌ توانی ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی رۆما به‌ بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ بباته‌ ریزه‌كانی و بیكات به‌ گرانترین گۆڵپارێز له‌مێژووی تۆپی پێدا.
ئه‌و بۆنده‌ش وای له‌ رۆژنامه‌و پێگه‌ وه‌رزشیه‌كان كرد مێژووی گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان بیر عاشقانی تۆپی پێ بخه‌نه‌وه،‌ كه به‌به‌راورد به‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی یاریگا نرخیان هه‌رزان بووه‌. ئه‌وه‌تا گۆڵپارێزێكی ئاست به‌رزی هاوشێوه‌ی تیر شتیگن ساڵی 2014 به‌ بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌‌ كرد.
نرخی گۆڵپارێزه‌كان تا هاوینی ساڵی ئه‌و ساله‌ جێگیربوو، كه‌ نرخی زۆربه‌ری گۆڵپارێزه‌كان که‌متر له‌ 20 ملیۆن یۆرۆبوو، به‌ڵام له‌ میركاتۆی 2018 مانشسته‌ر سیتی هه‌موو ریكۆرده‌كانی شكاند و ئیدیرسۆنی به‌ بڕی 35 ملیۆن پاوه‌ند هێنایه‌ ریزه‌كانی.
ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌رازیلیه‌ ریكۆردێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی شكاند ئه‌ویش ریكۆردی جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی بوو كه‌ ساڵی 2001 به‌بڕی 32 ملیۆن پاوه‌ند چووه‌‌ ریزی یانه‌ی یۆڤانتۆس و‌ ئێستا له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهاندایه.
له ‌پله‌ی چواره‌م ناوی جۆردان بیكفۆردی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ده‌بینرێت، ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌ بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی سه‌نده‌رلانده‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن‌ و بووبه‌ گرانترین گۆڵپارێزی ئینگلیزی له‌ مێژوود. هه‌روه‌ها له‌ پله‌ی پێنجه‌م بێرنارد لینۆی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی دێت كه‌ چووه‌‌ یانه‌ی یانه‌ی ئه‌رسناڵ‌ به‌ بڕی 20 ملیۆن پاوه‌نده.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close