هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستی ڤیناڵدۆم لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرابوو


هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستی ڤیناڵدۆم لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرابوو، کە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی ببێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان.

کەناڵی 3ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان بە پارە ڤیناڵدۆمی پەلکێش کردووە، یانە فەرەنسییەکە مووچەی مانگانەی 9,5 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە کردووە و بە پاداشتەکانی مووچەکەی دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.

ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ ڤیناڵدۆم 3,5 ملیۆن یۆرۆ بووە بە پاداشتەکانی مووچەکەی دەگەیشتە 6 ملیۆن یۆرۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ڤیناڵدۆم واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی پاریس سانجێرمان کردووە تاکو هاوینی 2024 دەبێتە یاریزانی پاریس.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close