یۆڤێنتۆس لەئەگەری ڕۆیشتنی كریستیانۆ بژاردن لە نێوان 3 هێرشبەر دەكات

 

لەكاتێكدا قسە و باسی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ لەم هاوینە دەكرێت، یانەی یۆڤێنتۆس بە سەرپەرشتی ئالیگی كەوتوەتە خۆی و دەیەوێت شوێنگرەوەیەكی نایاب لە ئەگەری ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ دابین بكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت، یانەی یۆڤێنتۆس پێش هەموو شتێك بڕیاری ئەوەی داوە كە گرێبەستی مۆراتا بە خواستن لەگەڵ ئاتلەیتكۆ مەدرید درێژ بكاتەوە ئینجا وێرای ئەوەش یانەكە بژاردن لە نێوان 3 هیرشبەر دەكات بۆ ئەوەی یەكیان هەڵبژێرێت، ئەوانیش ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و جابریل خیسۆس هێرشبەری مانچێستەر سیتی و دۆسان فیلاهۆڤیچ هێرشبەری لاوی فیۆرنتینایە، كە ئەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەش كردوە و سەرنجی زۆر لە یانە گەورەكتنی بەلای خۆیەوە ڕاكێشاوە.

لەلایەكی دیكەوە، میدیاكان باس لە رۆیشتنی كریستاینۆ لەم وەرزە بۆ پاریس سان جێرمان دەكەن، بەگوێرەی هەواڵەكان كریستیانۆ وێرای ئەوەی هاوینی 2022 گرێبەستی كۆتایی پێ دێت بەڵام بەهۆی هاتنی ئالیگری نایەوێت بەردەوام بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close