تەواو، رامۆس کۆتایی ئەم مانگە هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

رامۆس کۆتایی ئەم مانگە هەموو شتێک ئاشکرا دەکات و بەیاننامەیەک لەبارەی چارەنووسی خۆی هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.
بەرنامەی کواترۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، رۆژی 30ی ئەم مانگە سێرخیۆ رامۆس لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی مانەوە یان رۆیشتنی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات و هەموو شتێک لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرکێنێت.

جۆسێپ پێدریرۆل، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئێلچێرێنجیتۆ ئاشکرایکردووە، رۆیشتنی رامۆس لە ریال مەدرید یەکلابووەتەوە، چونکە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان رامۆس و ریال مەدرید لەئارادا نییە، هەردوولا لەسەر بڕیارەکانیان سوورن، ریال مەدرید بە مەرجی کەمکردنەوەی %10ی مووچەکەی ئامادەیە گرێبەستەکەی رامۆس نوێبکاتەوە، بەڵام سێرخیۆ بەمە رازی نییە.

ماڵپەڕی ABCی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای رۆیشتنی زیدان بەتەواوەتی رۆیشتنی رامۆس یەکلابووەتەوە و رامۆس ئەم هاوینە ریزەکانی مێرێنگی بەجێدەهێڵێت.

ماڵپەڕە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، گەرچی کارلۆ ئەنچیلۆتی هەوڵ دەدات رامۆس رازی بکات بەڵام ریال مەدرید ئامادە نییە هیچ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی کاپتنەکەی بکات کە 16 ساڵە لە ریال مەدرید یاریی دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close