هەفتەی داهاتوو بارسێلۆنا گرێبەستێكی گرنگ ڕادەگەیەنێت

 

بەمەبەستی تۆكمە ڕیزەكانی بۆ وەرزی تازە، یانەی بارسێلۆنا بەنیازە هەفتەی داهاتوو گرێبەستێكی گرنگ و تازە ڕابگەیەنێت و یاریزانەكە بەمیدیاكان بناسێنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا ئامادەكاری كردوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا (مەمفیس دیبای) هیرشبەری هەلبژاردەی هۆڵەندا و یانەی لیۆنی فەرنسی بە شێوەیەكی فەرمی بە درێسی یانەكە بە میدیاكان بناسێنێت، بەگوێرەی هەواڵەكە هەموو شتێك كۆتایی پێ هاتوە و هەفتەی داهاتوو یاریزانەكە وەك یاریزانی بارسێلۆنا پشكنینە پزیشكییەكان دەكات و بە فەرمی گرێبەست بۆ 3 وەرز واژۆ دەكات.

جێی ئاماژەیە، مەمفیس دیبای لەیارییە دۆستانەكەی دوێنێ شەوی هۆڵەندا بەرامبەر سكۆتلەندا بەشداری كرد و توانی هەردوو گۆڵی یەكسانبوونی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەم یارییە تۆمار بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close