كارلۆ ئه‌نچیلۆتی دووباره‌ خامێس رۆدریگێز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ریال مه‌درید؟

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌فه‌رمی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی بۆ دووه‌م جار له‌ كاروانی وه‌رزشی راهێنه‌رایه‌تی خۆی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید گرت ده‌ست، هه‌ر دوایی ئه‌وه‌ش باسی خامێس رۆدریگێز كرا كه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌ ده‌یگه‌رێنێته‌وه‌ مه‌درید یان نا.

میگێل ئه‌نخێل دیاز، بۆ پێكه‌ی كادینا كۆپی ئیسپانی قسه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی:”كارلۆ ئه‌نجیلۆتی، خامێس رۆدریگێزی له‌گه‌ڵ خۆی برده‌ بایرن میونشن و ئێڤه‌رتۆن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت دووباره‌ خامێس له‌گه‌ڵ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریال مه‌درید”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، چیرۆكی ئه‌نچیلۆتی و رۆدریگز گه‌یشته‌ كۆتایی، بۆیه‌ چیتر به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك یانه‌ نابن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان له‌ سێ یانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بوونه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close