كراسه‌كه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ سه‌رنجی میدیاكان راده‌كێشت و به‌هاكه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت

كۆن ئه‌گوێرۆ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی ئیمزای له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد و بووه‌ یاریزانی بارسێلۆنا.

له‌ كاتی گه‌یشتنی ئه‌گوێرۆ به‌ كامپ نوو، ئه‌و یاریزانه‌ ئارجێنتیناییه‌ به‌ كراسێكی تایبه‌ت ده‌ركه‌وت، كه‌ له‌ بڕاندی لویس ڤیتۆنه‌ (LV) و به‌هاكه‌ی 660 دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

كۆن ئه‌گوێرۆ، دوایی ته‌وابوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی، به‌شێوه‌ی خۆرایی و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كرد.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close