گواردیۆلا داوای سێرجیۆ ڕامۆس دەكات

 

لەكاتێكدا تا ئێستا ڕیال مەدرید گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆسی تازە نەكردوەتەوە، میدیاكان باسی لە یانەیەكی تازە دەكەن كە دێتە نێو ئەو یانانەی بایەخ بە گواستنەوەی ڕامۆس دەدەن، كە گرێبەستی كۆتایی هاتوە و دەتوانێت بەخۆڕایی بۆ هەر یانەیەك بڕوات كەبیەوێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یاری كۆتایی چامپیۆزلیگی بەرامبەر چێلسی دۆڕاند، داوای گواستنەوەی ڕامۆسی كردوە ئەگەر ڕیال مەدرید گرێبەستی تازە نەكاتەوە، بەپێی هەواڵەكە گواردیۆلا پێی وایە هاتنی ڕامۆس بەخۆڕایی و تەنها بەمووچە لە قازانجی ئەوان دەبێت و هێڵی بەرگری تۆكمەتر دەبێت و دەكرێت بۆ دوو وەرز ڕامۆس دەتوانێت خزمەتی مانچێستەر سیتی بكات.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا ڕامۆس لەگەڵ پێرێز لە ناكۆكیدایە و یاریزانەكە داوای گرێبەستی دوو ساڵ بێ كەمكردنەوەی مووچەكەی دەكات و پێرێزیش بەو داواكارییە ڕازی نییە و دەیەوێت تەنها بۆ ساڵێك گرێبەستی لەگەڵ بكرێت یان بۆ دوو ساڵ بەمەرجی ئەوەی مووچەكەی بهێنێتە خوارەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close