لیڤاندۆڤسیكی بەلێدوانێك سەبارەت بە رۆیشتنی بەرپرسانی بایەڕنی شۆك كرد

 

لەتازەترین لێدوانیدا، ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی لە وەلامی پرسیارێك سەبارەت بە جێهێشتنی بایەڕن هەموو ئەگەرەكانی ڕۆیشتنیبە كراوەیی هێشتەوە و بەرپرسانی یانەكەی نیگەران كرد.

لەم بارەیەوە لیڤا لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵ+ سەبارەت بە داهاتووی زۆر ڕاشكاوانە گوتی ڕاستە لێرە دڵخۆشم و بە كاتێكی باش تێپەڕدەبم، بەڵام لاریم نییە گەر بەرەو ولاتێكی دیكە و كەلتوورێكی تازە بڕۆم و ئەویش تاقی بكەمەوە، ئەوە دیار نییە ئایا بۆ یاریكردن دەچم یان دوای وازهێنانم، بەم لێدوانەش یاریزانە پۆڵەندییەكە دەنگۆی رۆیشتنی لە بایەرن میونشن بە كراوەیی هێشتەوە وێرای ئەوەی كە یانەی بایەرن فرۆشتنی لیڤاندۆڤسكی بە هیڵی سوور دەزانن و ڕێگا نادەن تا دوو ساڵی دیكە كاتی تەواوبوونی گرێبەستەكەی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە بڕوات.

جێی ئاماژەیە، لە میدیاكان ئاماژەكراوە كە هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سان جێرمان تا ئێستاش بایەخ بە لیڤا دەدەن و پێیان خۆشە گرێبەستی لەگەڵ بكەن ئەگەر یاریزانەكە و یانەكەی ڕێگر نەبن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close