ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا دوو گرێبەست ڕادەگەیەنێت

 

بەمەبەستی تۆكمە كردنی ڕیزەكانی یانەكەی بڕیارە ئەمرۆ یانەی بارسێلۆنا ئەنجامدانی دوو گرێبەستی فەرمی خۆی ڕابگەیەنێت .

بەگوێرەی (فابریزیۆ ڕۆمانۆ)ی رۆژنامەنووسی متمانە پێكراو بڕیارە ئەمڕۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆ بگاتە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی بكات و گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بكات كە تا هاوینی 2023 بەردەوام دەبێت، لە هەمان كاتدا چاوەڕێ دەكرێت هەر ئەمرۆ ئێریك گارسیا بەرگریكاری مانچێستەر سیتی بگاتە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی ئەویش كارەكانی گواستنەوەی بەخۆڕایی بۆ بارسێلۆنا بەكۆتا بهێنێت و گرێبەست بكات.

لە لایەكی دیكەوە تا ئەو ساتە چارەنووسی ئێمیرسۆن یاریزانی باڵی ڕاستی ڕیال بیتیس كە بارسێلۆنا بە خواستن بەو یانەیەی داوە نادیارە، لە لایەك بارسا پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لە لایەكی دیكەشەوە بارسا دەتوانێت بە ئاسانی بە زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، لە ئێستاشدا یانەكانی ئینتەر میلان و بایەرن میونشن بایەخی پێ دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close