ڕۆژنامەی سپۆرت ناوەرۆكی گرێبەستە تازەكەی مێسی ئاشكرا دەكات

 

دوای چەند كۆبوونەوەیەكی خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی و باوكی سەبارەت بە تازەكردنەوەی گرێببەستەكەی و بەستنەوەی داهاتووی یاریزانەكە بە یانەی بارسێلۆنا رۆژنامەی سپۆرت ناوەڕۆكی گرێبەستەكەی ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، مێسی بۆ دوو ساڵی داهاتوو وەك یاریزان لە یانەی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت و لەبەرامبەردا 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەرساڵێك 60 ملیۆن یۆرۆی مووچەی سالانە وەردەگرێت و دواتر بۆ دوو ساڵ وەك یاریزان بۆ یانەی ئینتەر مەیامی ئەمەریكی یاری دەكات و هەمان كات باڵویزی بارسێلۆنا دەبێت لە ئەمەریكا لەوێش بۆ دووساڵەكە 120 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، دواتر دەگەرێتەوە بارسێلۆنا و دەبێتە نوێنەری بارسیلۆنا و بۆ 6 ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و مووچەیەكی ساڵانە وەردەگرێت كە تا ئەو ساتەش دیاری نەكراوە و قسەی لەسەر دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، پێشتر مێسی و سوارێزی هاوڕێی ڕێكەوتبوون كە لە كۆتایی كاروانی وەرشییان لە یانەی ئینەر میامی كە یانەكەی داڤید بێكهامە كۆتایی بە ژیانی وەرزشییان بهێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close