كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێك بۆ یوڤێنتۆس ده‌نێرێت

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌یه‌ یه‌كه‌می یوڤێنتۆسی ئیتاڵی په‌یامێكی بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناردووه‌ و داوایه‌كی چاوه‌ڕوان كراو له‌ بیانكۆنێری ده‌كات.

تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوایه‌كی ئاڕاسته‌ی یوڤێنتۆس كردووه‌ و له‌ یانه‌كه‌ی ده‌خوازێت، رێگای پێبده‌ن له‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی خانمه‌ پیره‌كه‌ جێبهێڵێت.

ئه‌م داوایه‌ی كریستیانۆ له‌ كاتێك دایه‌، كه‌ پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌ رۆیشتنی دۆن ده‌كرد و ئاشكرایان كردبوو، كه‌ یاریزانه‌ پۆرتوگاڵییه‌كه‌ ئۆتۆمێڵه‌كانی ده‌گوازێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رۆیشتنی له‌ یوڤێنتۆس.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close