هۆكاری ڕۆیشتنی زیدان لە ڕیال مەدرید ئاشكرا دەكرێت

 

دوێنێ شەو هەواڵی ڕۆیشتنی زێنەدین زێدان لە ڕیال مەدرید هەودارانی مێرەنگی شۆك كرد، لەم بارەیەوە ئێزگەیەكی ئیسپانی هۆكاری ئەو بڕیارەی زێدان دەخاتە ڕوو.

ئێزگەی كادینا كۆپێ ی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە هەڵسوكەوتەكانی پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید هۆكاری رۆیشتنی ڕاهێنەرە فەرەنسییەكەیە، بەپێی هەواڵەكە پێشتر كاتێك ڕیال مەدرید لەسەر لێواری دەركردن بوو لە چامپیۆنزلیك پێرێز هەڕەشەی بە دەركردن لە زێدان كردبوو، گەر لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایی بكەن، بەشێوازێكی ناشرین ڕاشكاوانە پێی گوتبوو لە پۆقۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ مالئاوایی بكەی لە پۆستەكەت دوور دەخرێیتەوە،  هەورەها هەستی بە بێ متمانەیی پێرێز كردبوو ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر دەروونی زێدان هەبوو، جگە لەوانەش ئەنجام نەدانی گرێبەستی گەورە و هەروەها نەبردنەوەی هیچ نازناوێك لەم وەرزەدا زیاتر زیدانی هەراسان كرد.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە ئەمرۆ بە فەرمی لە پرێس كۆنفرانسێك زێدان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بە میدیاكان ڕابگەیەنێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close