ماڵدینی به‌فه‌رمی چاره‌نووسی دۆنارومای له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان ئاشكرا كرد

پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی، ده‌نگۆی زۆر ده‌رباره‌ی داهاتووی دۆنارومای گۆڵپارێزی ئه‌یسی میلان بڵاوكراوه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی میلان به‌فه‌رمی چاره‌نووسی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی ئاشكرا كرد.

پاوڵۆ ماڵدینی، به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی میلان راگه‌یاندن، گرێبه‌ستی جانلویجی دۆناروما به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ میلان كۆتایی هات، بۆیه‌ له‌م هاوینه‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ئیتاڵاییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆرایی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی تر ده‌كات.

ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ كێشه‌ له‌ نێوان میلان و دۆناروما درووست بێت، پێشتریش به‌هۆی داوا كردنی مووچه‌ی زۆر، گۆڵپارێزه‌كه‌ ناره‌زایه‌تی پیشاندا بوو و هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌ لایه‌ن هانده‌رانی میلان لێگرا، به‌ڵام دواجار هه‌ر ریزه‌كانی میلان جێده‌هێڵێت و هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ماوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close