تەنها بەو شێوەیە لاپۆرتا جارێكی دیكە گواردیۆلا بۆ بارسێلۆنا دەگەڕێنێتەوە

 

لەگەڵ گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا بۆ سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا، بەرپرسی یەكەمی یانەكە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەی هەمیشە خەون بەوە دەبینی كە گواردیۆلا بۆ یانەكە بگەڕێتەوە.

فرناندۆ پۆلۆی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لەم بارەیەوە دەڵێت كە لاپۆرتا زۆر سەرسامە بەتواناكانی پیپ گواردیۆلا و زۆر پەرۆشە و هەمیشە خەون بەوە دەبینی كە ئەو بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و تیپێكی نایاب دروست بكات، بەڵام ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ماوە و ئامانجی سەرەكی یانەكەش بردنەوە چامپیۆنزلیگە، لێرەدت لاپۆرتا چاوەڕێ دەكات گواردیۆلا ئەو خەونە مەزنەی سیتی بهێنێتە دی و چامپیۆنزلیگ بباتەوە بۆ یانە ئینگلیزییەكە تا ئەو كات لە هەموو نازناوەكان لەگەڵ ئەو یانەیە تێر بێت و ئەو كات هەوڵ بدات بۆ ئەوەی گواردیۆلا جارێكی دیكە بۆ بارسا بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئەوساتەش هەر كومان ڕاهێنەری بارسێلۆنایە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە شوێنەكەی پارێزراو دەبێت، لەبەر ئەوەی بارسێلۆنا بەهۆی دەستنەكەوتنی ڕاهێنەرێكی باشتر لەو ساتە ئەوی لەپۆستەكەی هێشتوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close