ناوی ئەو ئەستێرەیەی ڕیال مەدرید ئاشكرا كرا كە داوای ڕۆیشتن دەكات

 

دوای ئەوەی لە بەرنامەی دوێنێ شەوی چێرنجیتۆ باس لەوە كرا كە یاریزانێكی گەورەی مەدرید داوای رۆیشتن دەكات، ئەمرۆ ناوی ئەو یاریزانە لە میدیاكانی مەدرید ئاشكرا كرا.

ئیدۆ ئاگیری ڕۆژنامەنووسی مەدریدی ناسراو ڕایگەیاند كە ئەو یاریزانە ئیدین هازاردە، بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسەكە هازارد داوای رۆیشتنی كردوە و پێی خۆشە جارێكی دیكە بۆ یانەی چێلسی بگەڕێتەوە، بەپێی قسەی ئەو رۆژنامەنووسە هازارد پێی وایە لەگەڵ هاتنی كیلیان مباپی ئەو هیچ شوینێكی بۆ نامێنێتەوە و ڕەنگە لەسەر كورسی یەدەگ خۆی ببینێتەوە، بۆیە پێی باشە جارێكی بگەڕێتەوە ئەو یانەیەی چەندین ساڵ ئاستێكی بەرزی بۆ پێشكەش كردوون.

جێی ئاماژەیە هازارد وێرای ئەوەی دوو وەرز لەگەڵ ڕیال مەدریدە بەلام بەهۆی پێكانە یەك بەدوای یەكەكانی یاریزانەكە ودابەزینی ئاستی نەیتوانی دڵی ڕاهێنەر و هاندەرانی میرەنگی ڕازی بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close