مێسی لە رێگای رۆژنامەیەکی ئارجێنتینی چارەنووسی خۆی یەکلا دەکاتەوە

لیۆنێل مێسی دەیەوێت لە رێگای دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی ئارجێنتینی چارەنووسی خۆی لە بارسێلۆنا یەکلا بکاتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، لیۆنێل مێسی بەمزووانە لە چەند رۆژی داهاتوو دیمانەیەک لەگەڵ رۆژنامەی بەناوبانگی ئۆلیێ ئارجێنتینی دەکات و چارەنووسی خۆی لە بارسێلۆنا یەکلا دەکاتەوە.

لیۆ لەو دیمانەیە باسی داهاتووی خۆی لە بلاوگرانا دەکات، کە تاکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە و کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

وابڕیارە لەو دیمانەیە مێسی باسی کۆپا ئەمریکاش بکات کە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close