مۆرینیۆ یەكەمین گرێبەستی یانەی ڕۆمای دەستنیشانكرد

 

دوای ئەوەی خۆزێ مۆرینیۆ ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕۆمای ئیتالی بۆ وەرزی داهاتوو گرتە ئەستۆ ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە یەكەمین گرێبەستی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دیاری كرد.

بەپێی ڕۆژنامەی (كۆریری دیللۆ سپۆرت) مۆرینیۆ داوای كردوە یاریزان (نیمانیا ماتیچ)ی یاریزانی سڕبی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، مۆرینیۆ پێی وایە ماتیچ كە تەمەنی 33 ساڵەو لەگەڵ شەیتانە سوورەكان پێگەی سەرەكی لەدەستداوە، بژاردەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی خزمەتی شێوازی یاریكردنی یانەی رۆما بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، مۆرۆنیۆ پێشتر لەیانەی تۆتنهامیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە سڕبییەكەی دا بەڵام ئەو كات مان یۆنایتد گرێبەستی یاریزانەكەی تازە كردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close