بارسێلۆنا گریزمان بە جواو فیلیكس دەگۆڕێتەوە

 

لە بۆمبێكی تازەدا ڕادیۆی كەتەلۆنیا ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم هاوینە ڕێكەوتنێكی تازە لەگەڵ ئاتلەیتكۆ مەدرید بكات و بەم پێیەوە گریزمان لەگەڵ جواو فیلیكسی یاریزانی پورتوگالی ئاتلەتیكۆ بگۆڕێتەوە.

لەم بارەیەوە ڕادیۆی كەتەلۆنیا ئاماژەی كردوە كە یانەی بارسێلۆنا دوای بیستنی لێدوانی (ئێنریكی سیڕیزۆ)ی سەرۆكی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید كە تێیدا دەڵیت پێم خۆشە جارێكی دیكە ئەنتوان گریزمان بۆ یانەكە بگەڕێتەوە، یانە كەتەلۆنییەكە بەجووڵە كەوتوە بۆ ئەوەی ئۆفەرێك پێشكەشی ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات تا گریزمان بە جواو فیلیكسی یاریزانی پورتوگالی لاو بگۆڕێتەوە، پار ساڵ ئەو پێشنیارە لە لایەن تیپەكەی سیمیۆنی ڕەت كرایەوە، بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی پەیڕانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەری هەیە ڕێكەوتن بكرێت.

جێی ئاماژەیە، بەرنامەی داهاتووی لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەكە ئەوەیە زۆرترین یاریزانی لاوی بەهرەمەند بۆ یانەكە بگوانەوە و كۆمەڵێك یاریزانی هیلاك و بەتەمەنیش بەڕێ بكەن تا بۆ وەرزی داهاتوو تیپێكی تۆكمە دروست بكەن و مێسیش بمێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close