نیشانه‌كانی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ یوڤێنتۆس ده‌رده‌كه‌ون

پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی جێبهێڵێت و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌، نیشانه‌كانی رۆیشتنی دۆن ده‌رده‌كه‌ون.

پرۆگرامی چرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كریستیانۆ بڕیاری رۆیشتنی له‌ یوڤێنتۆس داوه‌ و ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئاماده‌ كاری، له‌وانه‌ش ئێستا خه‌ریكه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی له‌ تۆرینۆ ده‌گوازێته‌وه‌ پۆرتوگاڵ.

وێنه‌ی ئه‌و بارهه‌رڵگره‌ی ئۆتۆمێڵه‌كانی كریستیانۆ له‌ تۆرینۆ ده‌گوزێته‌وه‌ پۆرتوگاڵ سه‌رچاوه‌: چرینگیتۆ

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤی بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ ئۆتۆمبێڵه‌كانی گواسته‌وه‌ تۆرینۆ، ئێستا دووباره‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close