پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری گرانادا بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە كاتژمێر 11ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر لە یارییەكی گرنگدا یانەی ریال مەدرید ببێتە میوانی یانەی گرانادا لە یارییەك كە تەنها بە بردنەوە ریال مەدرید پارێزگاری لە چانسەكانی بۆ بردنەوەی لیگا دەكات.

سەبارەت بەو یارییە ڕۆژنامەی ئاسی مەدرید پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بۆ ئەو یارییە بڵاوكردوەتەوە

جێی ئاماژەیە زێدان لەو یارییە لە توانای سەرجەم یاریزانە سەرەكییەكانی هێلی بەرگری بێبەش دەبێت و ئەوەش پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی ریال مەدریدە:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
بەرگری: ناچۆ ، میلیتاو ، ئۆدەریزۆلا، میگێل گۆتێرز
ناوەڕاست : ڤاڵڤێردی ، كڕۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ
هێرشبردن: بێنزیما ، هازارد

ئەوەش وێنەی پێكهاتەی هەردوو یانەكەیە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close