زیدان کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەهێنێت

زیدان لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەهێنێت تەنانەت ئەگەر نازناوی لالیگاش لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بەدەست بهێنێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، زینەدین زیدان بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید بهێنێت تەنانەت ئەگەر نازناوی لالیگاش بەدەست بهێنێت، زیزۆی 48 ساڵان بڕیاریداوە دوای یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال رۆژی 23ی ئەم مانگە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید بکات.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، زیدان ئەم بڕیارەی خۆی بە فلۆرێنتینۆ پێرێز گوتووە، پێرێز بەنیازە رائول گۆنزالێز یان ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بکاتە شوێنگرەوەی زیدان، کە زیزۆ لە ماوەی چوار ساڵی راهێنەرایەتیکردنیدا سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی لالیگای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close