زیدان بۆ یاریی گرانادا یاریزانێکی دوورخستەوە

ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی گرانادا بڵاوکردەوە و زیدان یاریزانێکی دوورخستووەتەوە.
زینەدین زیدان بۆ یارییەکەی گرانادا بەبێ بەرگریکارە و لە توانای شەش بەرگریکار بێبەش دەبێت کە پێنجیان بەهۆی پێکانەوە بەردەست نین، زیزۆ هەریەکە لە سێرخیۆ رامۆس، فێرلاند مێندی، رافایل ڤاران، لۆکاس ڤاسکێز و دانی کارڤاخالی بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکردووە مارسیلۆشی بەهۆکاری هونەری بانگهێشت نەکردووە.

ریال مەدرید لەم وەرزە 61 جار یاریزانەکانی تووشی پێکان بوون، مێندی نوێترین قوربانی پەتای پێکانە کەچی زیدان بانگهێشتی مێندیشی نەکردووە و لە لای چەپی بەرگری تەنیا ئەو دوو یاریزانەی هەیە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close