یاریزانانی یۆڤێنتۆس لە كریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەڵدەگەڕێنەوە

 

لەكاێكدا یانەی یۆڤێنتۆس شەڕی بڕینی بلیتێكی چامپیۆنزلیگ دەكات و بە بارودۆخێكی هەستیار تێپەڕ دەبێت، پێ دەچێت پەیوەندی یاریزانانی یۆڤێنتۆس لەگەڵ كرسیتیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە بەرەو خراپی بڕوات.

بەگوێرەی رۆژنامەی (لاگازیتا دیللۆ سپۆرت) لە ئێستادا نێوانی كریستیانۆ و هاوڕێیانی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان وەك پێشتر نەماوە و یاریزانان لە ڕووی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دۆن هەڵگەڕاونەتەوە ، بەپێی هەواڵەكە یاریزانانی دیكە بەڕوونی هەست دەكەن كە كریستیانۆ بەكەیفی خۆی هەڵس و كەوت دەكات و تووڕە دەبێت و بەم دواییەش زۆر جار مەشقیش ناكات و لێپێچینەوەشی لەگەڵ ناكرێت، بەتایبەتی دوای شكستەكەی یۆڤی بەرامبەر میلان، لەم ڕۆژە یاریزانە پورتوگالییەكە لەكاتی مەشقەكان لەگەڵ ئاندریا ئەنیلی سەرۆكی یانەی یۆڤی چووبوو سەردانی پێشانگایەكی ئۆتۆمبیلی فیراری كردبوو، ئەوەش یاریزانانی زیاتر هەراسان كردبوو.

جێی ئاماژە پێكردنە، دەنگۆی زۆر هەیە كە كریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ وەرزی داهاتوو لە یۆڤی دەڕوات و بەپێی میدیاكانیش یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پاڵێوراوی یەكەمە بۆ ئەوەی كریستیانۆ ڕووی تێبكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close