بارسێلۆنا لە ئەگەری نەهاتنی هالاند هێرشبەرێكی دیكە بەبژاردەی دووەم دیاری دەكات

 

یانەی بارسێلۆنا ئێرلنیگ هالاندی هێرشبەری دۆڕتمۆندی لەم هاوینە وەك بژاردەی یەكەم
دیاری كردوە و لەئەگەری سەرنەكەوتنی ئەم گرێبەستەش ئەستێرەیەكی سێریا ئەی ئیتالیا بژاردەی دووەمی یانە كەتەلۆنییەكە دەبێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لەم بارەیەوە بڵاویكردوەتەوە كە یانەی بارسێلۆنا دیەوێت كێشە داراییەكانی یانەی ئینتەر میلان بقۆزێتەوە و جارێكی جیكە هەوڵ لەگەڵ لاوتاراۆ مارینێز بدات، بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ بكەن، بەپێی رۆژنامەكە یانەی ئینتەر بەنیازە مووچە گەورەكانی ئەستێرەكانی كەم بكاتەوە تا كەمێك بەسەر ئەو قەیڕانە داراییە زاڵ بێت، بارسێلۆناش پێی وایە لە ئێستادا كاتەكە زیاتر لەبارە تا بتوانێت مارتینێز لە ئینتەر میلانەوە بۆ بارسێلۆنا بگوازێتەوە، لەبەر ئەوەی یانە ئیتالییەكە ئەم هاوینە ناچار دەبێت چەند ئەستێرەیەك بفرۆشێت.

جێی ئاماژەیە، مارتینێز پارسالیش ئامانجی یانەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام لە دوایین ساتەكانی میركاتۆ هاتنی یاریزانەكە بۆ بارسێلۆنا و یاریكردن لەگەڵ مێسی بەهۆی ڕەقی هەڵوێستی ئینتەر میلان بن بەست گەیشت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close