ڤیدیۆ: یاریزانێکی پرێمەرلیگ خۆی تووشی پێکان کرد تاکو رۆژووەکەی بشکێنێت

له‌ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا یارییه‌كی پرێمه‌رلیگ له‌پێناوی یاریزانێكی موسڵمان وه‌ستێنرا.
پێش یارییه‌كه‌ی كریستال پاڵاس و لێسته‌ر سیتی یاریزانانی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ ناوبژیوان رێككه‌وتبوون له‌ خوله‌كی 34 له‌ كاتی به‌ربانگ یارییه‌كه‌ بوه‌ستێنن.
تاكو وێسلی فوفانا رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دڵخۆشكردنی یاریزانه‌ موسڵمانه‌كه‌.
فوفانا دوای یارییه‌كه‌ له‌ تویته‌ر سوپاسی ته‌واوی یاریزانانی كریستال پاڵاس و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان پێدا به‌ربانگ بكاته‌وه‌.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌مان رووداو له‌ یاریی لێسته‌ر سیتی و ساوسامتن دووباره‌ بووه‌وه‌.
ناوبژیوان یارییه‌كه‌ی وه‌ستاند تاكو وێسلی فوفانا یاریزانی موسڵمانی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی رۆژووه‌كه‌ی شكاند.
پێشتر حه‌كیم زیاش و نه‌سیر مه‌رزاوی به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ رۆژووه‌كه‌یان شكاند.
كاتی به‌ربانگ كه‌وته‌ خوله‌كی 24ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێش كۆتایی 2019 بۆیه‌ هه‌ر له‌ناو یاریی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ رۆژووه‌كه‌یان شكاند.
موعه‌ز حه‌سه‌ن گۆڵپارێزی لاوی تونسی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و یاریزانانه‌ی له‌ناو یاریی رۆژووه‌كه‌ی شكاند.
له‌ یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا ساڵی 2018 موعه‌ز خۆی خسته‌ سه‌ر زه‌وی و داوای تیمی فریاگوزاری كرد تاكو خۆی و هاوڕێیه‌ به‌ڕۆژووه‌كانی به‌ربانگ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون 2-2 كۆتایی هات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close