گواردیۆلا ده‌یه‌وێت سوپه‌رستاری بایرن میونشن بگوازێته‌وه‌ مانچێسته‌ر سیتی

گواردیۆلا لیڤاندۆڤسكی ده‌كات شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گوێڕۆ

رۆیشتنی كۆن ئه‌گوێڕۆ له‌ مانچێسته‌ر سیتی یه‌كلا بووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، به‌فه‌می ریزه‌كانی مان بلوی جێده‌هێڵێت، گواردیۆلاش به‌دوای سوپه‌رستارێكه‌وه‌ بۆ شوێنی هێرشبه‌ره‌ ئارجێنتیناییه‌كه‌ی.

كه‌ناڵی ESPN بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت رۆبێرت لیڤاندۆڤاسكی باشترین یاریزانی جیهان و هێرشبه‌ری بایرن میونشن بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی و ده‌ستی به‌ هه‌وڵه‌كانی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، جگه‌ له‌ مان سیتی، چێلسیش گرینگی به‌و یاریزانه‌ ده‌دات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ بایرن میونشن وا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی و جیهان بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close