ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی سوپه‌رلیگ بڵاوكرده‌وه‌

یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی سوپه‌رلیگ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تاكو ئێستا كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ سوپه‌رلیگ رانه‌گه‌یاندووه‌.

یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس هه‌ڕه‌شه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپایان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ هه‌ینی یوێفا سزای سه‌ر نۆ یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سێ یانه‌كه‌ی دیكه‌ش كرد سزایه‌كی توندیان بدات.

هه‌ر سێ یانه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ ‘ئێمه‌ وه‌كو 12 یانه‌ رۆژی 18ی مانگی رابردوو پڕۆژه‌ی سوپه‌رلیگمان راگه‌یاند تاكو یانه‌كان و خێزانی تۆپی پێ له‌م قه‌یرانه‌ ده‌رباز بكه‌ین كه‌ دووچاری بوون، له‌گه‌ڵ یوێفا و فیفاش ده‌ستمان به‌ گفتوگۆ كرد تاكو هاوكار بن و رێگاخۆشكه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كان له‌م دۆخه‌ ده‌رباز بكرێن كه‌ تووشی بوون’.

هه‌ر سێ یانه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی رۆژی 7ی مایۆیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆكارێكیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فشاریان له‌سه‌ر بێت تاكو له‌ پڕۆژه‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری بن، كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ یوێفا نیازی هه‌بێت هه‌ر سێ یانه‌كه‌ له‌ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بكات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close