ڕیال مەدرید هازارد دەفرۆشێت

 

دوا بەدوای شكستی ریال مەدرید بەرامبەر چێلسی و بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی هازارد دوای یارییەكە كاتێك لەگەڵ یاریزانێكی چێلسی پێدەجۆزێب كەنێت و گاڵتە دەكات، جۆزێب بیدرۆرۆیل پێشكەشكاری بەرنامەی چێرنجیتۆ ڕایگەیاند كە بڕیار دراوە ئەم هاوینە هازارد بخەنە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی قسەكانی ئەو میدیاكارە، هازارد دوای ئەو ڕووداوەی دوێنێ چیتر شوێنی لە ریال مەدرید نابێتەوە، لەبەر ئەوەی گاڵتەی بە هەستی هاندەرانی ڕیال مەدرید كردوە لە كاتێكدا یانەكە و هەوادارانی دڵتەنگ بوون بەوەی كە بەم شێوەیە شكستیان خواردوە، بەپێی بەرنامەكە ئەم هاوینە ڕیال مەدرید هازارد دەخاتە بازاڕی فرۆشتنەوە و گوێ لە ئۆفەرەكان رادەگرێت، هەروەها بەرنامەكە ئاماژەی كرد كە ئەم هاوینە ڕیال مەدرید كیلیان مباپێ بۆ ڕیزەكانی دەگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە، وێنەی پێكەننیی هازارد دوای یارییەكەی چێلسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكن هەرایەكی گەورەی نایەوە و هەندێك لە میدیاكارە مەدریدییەكان گوتیان ئەو دوای ئەو كارە شوێنی لێرە نابێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close