یانەی داهاتووی كریستیانۆ رۆنالدۆ هەمووان شۆك دەكات

 

لەكاتێكدا دەنگۆی ئەوە لە ئارادا هەیە كە كریستیانۆ ڕۆنالدۆ یۆڤێنتۆس بەجێبهێڵێت و لە نێوان پاریس و مان یۆنایتد پەیوەندی بەیەك لەم دوو یانەیە بكات، ڕۆژنامەیەكی پورتوگالی سوپڕازێكی تازەی لەسەر داهاتووی ڕۆنالدۆ بڵاوكردەوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ڕیكۆرد)ی پورتوگالی كریستیانۆ بڕیاری داوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە یخانمە پیرەكە تەواو بكات، ئەوكات پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ لیسەبۆنی پورتوگالی بكاتەوە، ئەو یانەیەی كە یانەی منداڵی كریستاینۆ بووە و ئەوی پێگەیاندوە، بەمەش یاریزانەكە دەیەوێت دوایین دوو وەرز بۆ ئەو یانەیە یاری بكاتەوە و دواتریش لە تەمەنی 39 ساڵیدا بە فەرمی وازهێنانی خۆیهەر لەم یانەیە لە یاریكردن ڕابگەینێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، كریستیانۆ تا تەمەنی گەیشتە 17 ساڵ لەو یانەیە بوو، دواتر پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یۆنایتد كرد و دواتریش هاتە ڕیال مەدرید و ئینجا پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس كردوە و ئەم وەرزش پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close