ئەمشەو داهاتووی نێیمار و بابەتی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا یەكلایی دەكرێتەوە

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاماژەی كردوە كە یارییەكەی ئەمشەوی پاریس سان جێرمان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەڕێژەیەكی زۆر داهاتووی نێیمار جۆنیۆر دیاری دەكات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی لەم بارەیەوە بڵاویكردوەتەوە كە دۆڕاندنی پاریس ئەمشەو واتای ئەوەیە كە نێیمار لە هەموو كاتێك لە جێهێشتنی پاریس نزیكتر دەبێتەوە و ئەگەرەكانی ڕۆیشتنی گەورەتر دەبن، یاریزانەكە لەئێستادا گرێبەستێكی نایابی لە بەردەم دایە بۆ ئەوەی تا ساڵی 2026 لە پاریس بمێنێتەوە، بەڵام نێیمار هیچ ڕەزامەندی لەسەر واژۆ كردنی گرێبەستەكە نەداوە و تا ئێستاش چاوەڕێی كاردانەوەی بارسێلۆنا دەكات.

لەكۆتایی هەواڵی سپۆرت هاتوە كە نێیمار باش دەزانێت كە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا واتای ئەوەیە گە دەبێت لە ڕووی دارایی و تایبەتمەندی كەمێك قوربانی بدات، وێرای ئەوەش ئەو ئامادەیە بۆ گەڕانەوە دەستبەرداری مووچەی خەیالی و داواكاری گەورە بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close