دەستپێشخەرییەکی مرۆڤانە.. مێسی ڤاکسین بۆ یاریزانانی ئەمریکای باشوور دابین دەکات

لیۆنێل مێسی لە دەستپێشخەرییەکی مرۆڤانەدا هەزاران ژەمە ڤاکسین بۆ یاریزانانی ئەمریکای باشوور دابین دەکات.

لیۆنێل مێسی بە ناردنی سێ درێسی بە واژۆی خۆی بۆ کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا 50 هەزار ژەمە ڤاکسینی بۆ یاریزانانی ئەمریکای باشوور دابینکردووە کە بەشێکی زۆری بۆ یاریزانانی یانە پلە یەکەکانی ئارجێنتینا دەبێت.

بەرپرسێکی کۆنمیبۆل رایگەیاندووە مێسی سێ درێسی خۆی بەدیاریی بۆ کۆمپانیای سینۆڤاک ناردووە تاکو ڤاکسین بۆ یاریزانانی ئەمریکای باشوور دابین بکات، وەکو ئامادەکارییەک بۆ کۆپا ئەمریکا کە وابڕیارە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو لە ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا بەڕێوە بچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close