بەفەرمی چارەنووسی مباپێ بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی یەکلابووەوە

بەفەرمی چارەنووسی مباپێ بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی یەکلابووەوە، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکە بڵاوکردەوە.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمی لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریی سبەی سێشەممە بەرامبەر مانچێستەر سیتتی راگەیاند، کە لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن، کیلیان مباپێ و نێیمار داسێلڤا بۆ یارییەکە بانگهێشتکراون، لەکاتێکدا مباپێ رۆژی شەممە بەرامبەر لانس بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکرد.

لە یاریی چوون مانچیستەر سیتی لە پاریس 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پاریس سانجێرمان بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی پێویستی بەوەیە بە جیاوازیی دوو گۆڵ یان زیاتر بردنەوە بەدەست بهێنێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close