گواردیۆلا منی كرده‌ قوربانی مێسی

 

هه‌وراز كاوه‌
به‌شی دووه‌م

چوومه‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وێ‌ چاوم به‌ میسی كه‌وت، ئه‌و كه‌سێكی باش و هێمن بوو، هه‌رچه‌نده‌ كه‌سایه‌تی ئه‌وم نه‌ده‌ناسی له‌ كۆتایدا ئێمه‌ ته‌واو جیاواز بوین، چونكه‌ كاتێك ئه‌و په‌یوه‌ندی كردبووه‌به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ته‌مه‌نی (13) ساڵ بووه‌، هه‌روه‌ها له‌وێ نه‌خشی تۆپی پێی وه‌رگرتبوو به‌ باشی پێگه‌یشتبوو ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌ی نابێت له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی. به‌رشه‌ بۆ میسی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ و ئیداره‌ی بلاوگرانا هه‌موو شتێكی بۆ دابینكردووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌یاریگادا ئاستی به‌رزه‌. سه‌ره‌تا من له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریم ده‌كرد و توانیم له‌و زیاتریش گۆل تۆمار بكه‌م. راستی گرنگی میسی بۆ گواردیۆلا و یانه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵماس به‌ نرختربوو. دوای ماوه‌یه‌ك به‌ گواردیۆلام وت كه‌ نامه‌وێت له‌لای راست یاریی بكه‌م، به‌ڵكو بمخه‌ پێشه‌وه‌ سه‌ری نووك، چونكه‌ به‌رده‌وام له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ یاریم كردووه‌. له‌به‌ر ئه‌مه‌ گواردیۆلا شێوازی ته‌كتیكی تیپه‌كه‌ی گۆڕی له‌ (3،3،4) بۆ (1،5،4)و منی خسته‌ هێڵی پێشه‌وه‌ و میسی له‌دوای من دانا. به‌وشێوازه‌ گواردیۆلا پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی داڕشته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ ئه‌وه‌ نه‌بوو ده‌موویست، چونكه‌ به‌ویستی خۆم یاریم نه‌ده‌كردو ئه‌مه‌ش شتێكی ناخۆش بوو بۆمن. له‌ته‌واوی یانه‌كان پێویسته‌ یاریكه‌ر ئازادبێت له‌یاریكردن، به‌ڵام گواردیۆلا ئه‌و ئازدیه‌ی لێ‌ سه‌ندمه‌وه‌، بۆیه‌ نه‌متوانی ئه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌م كه‌ له‌ هه‌گبه‌مدابوو. ته‌واوی جیهان ده‌زانن لیۆ ئه‌ستێره‌یه‌ و پێویسته‌ قبوڵ بكرێت نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی گواردیۆلا ته‌واوی پلانه‌كانی خستبووه‌ ژێر پێیه‌كانی ئه‌و. منیش به‌شێك له‌ گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌م تۆمار ده‌كرد و ئاستێكی به‌رزم پێشكه‌ش ده‌كرد. من نه‌مده‌زانی گواردیۆلا بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌كات ئه‌و ده‌یویست بمخنكێنێت و تواناكانم له‌ناو ببات. له‌سه‌ر گواردیۆلا پێویست بوو ته‌نیا بیر له‌ میسی نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو بیر له‌ یاریكه‌ره‌ تازه‌كانیشی بكاته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ كۆتایدا تێگه‌یشتم هیچ یاریزانێك هێنده‌ی میسی بایه‌خی نیه‌ لای گواردیۆلا. كه‌ش و هه‌وای ناوخۆی یانه‌كه‌ بێگومان وه‌ك یانه‌كانی دیكه‌ ئالۆزبوو، له‌وكاته‌دا من گرانترین بۆندم له‌یانه‌كه‌دا، كه‌چی ئاسوده‌ نه‌بووم. رۆژێك به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی تیپه‌كه‌مان (ته‌كسیكی بێگرستاین) هات وتی:

“برۆ له‌گه‌ل گواردیۆلا دانیشه‌ و له‌یه‌ك بگه‌ن. له‌وكاته‌دا نه‌مزانی مه‌به‌ستی چیه‌. به‌خۆمم وت یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم و پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی جوانترم له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌م وت واده‌كه‌م و ده‌چمه‌ لای گواردیۆلا”.
چومه‌لای گواردیۆلا ئه‌و له‌نێو یاریگای راهێنانبوو، هه‌رچه‌نده‌ زۆر توڕه‌ دیاربوو هه‌رچۆنێك بێت توانیم قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و ویستم باسی بارودۆخی خۆمی بۆ بكه‌م.

پێم وت:
“ئه‌ی پیپ نامه‌وێت شه‌ر بكه‌ین ته‌نیا ده‌مه‌وێت گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا بكه‌م”.
گواردیۆلا پێی وتم:
“زۆر باشه‌ منیش حه‌ز ده‌كه‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بكه‌م”.
ئیبراهیمۆڤیچ به‌مجۆره‌ ده‌ستم پێكرد:
“ئه‌ی پیپ تۆ تواناكانی من به‌كار ناهێنی تكایه‌ لێم تێبگه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌ته‌وێت هێرشبه‌رێكت هه‌بێت گۆڵ بكات ئه‌وه‌ بۆندت له‌گه‌ڵ ئینزاگی ئیتاڵی مۆر بكردایه‌، یان ئه‌و یاریزانانه‌ی نموونه‌ی ئه‌و كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ هاتووم ده‌مه‌وێت ئازادبم له‌ یاریكردن و جوڵانه‌وه‌ له‌ یاریگادا نامه‌وێت ته‌نیا له‌ هێلی پێشه‌وه‌ راوه‌ستم، ئه‌واتا كێشم بۆته‌ (98) كیلۆ و باش بجوڵه‌م پێناكرێت”.
گواردیۆلا:
“دڵنیام تۆ ناتوانی به‌ئازادی یاریی بكه‌یت و ئه‌م كاره‌ به‌تۆ ناكرێت”.
ئیبراهیمۆڤیچ:
“باشتره‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشم و به‌ته‌واوی رێزت ده‌گرم، به‌ڵام تۆ ناتوانی قوربانی به‌ من بده‌یت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یاریكه‌ره‌كانی دیكه‌دا ئه‌مه‌ش بۆمن ناخۆشه‌، چونكه‌ من یاریزانێكی پێشه‌گه‌رم تكایه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئاست و تواناكانم بدۆزه‌ره‌وه‌ و ئاوا ره‌فتارم له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌”.
گواردیۆلا:
“باشه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی منه‌ و خۆم چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م”.
دوای ئه‌م قسانه‌ هه‌ستم به‌ ئاسوده‌یی ده‌كرد، هه‌ستم كرد ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌وڵده‌دات كێشه‌كانم چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام نه‌مزانی به‌شێوه‌یه‌كی كه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ و كێشه‌كانم قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتێكدا من ئاستیكی باشم هه‌بوو له‌ یارییه‌كاندا و گۆڵم تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه‌ وام هه‌ست ده‌كرد ئه‌وكه‌سه‌نیم كه‌ له‌ ئیتاڵیا یارییم كردووه‌، ئیبرا ون بوو بوو.
كاتی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شته‌می خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هات، چووینه‌ له‌نده‌ن تا رووبه‌رووی ئه‌رسیناڵ بینه‌وه‌. یاریگاكه‌ ده‌دره‌وشایه‌وه‌ ئێمه‌ (20) خوله‌كی یه‌كه‌م باش یاریمانكرد و توانیم دوو گۆڵی نایاب تۆمار بكه‌م، له‌وكاته‌دا گرنگیم به‌ گواردیۆلا نه‌ده‌دا و ته‌نیا بیرم لە یاریكردن ده‌كرده‌وه‌، كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد گواردیۆلا له‌یاریگادا منی هێنایه‌ده‌ره‌وه‌ و یانه‌ی ئارسناڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌. به‌راستی ئه‌وه‌ی گواردیۆلا به‌رامبه‌رم كردی كارێكی بێ عه‌قڵی و گێلانه‌بوو به‌راده‌ی شێتی.
توشی پێكان بووم ئه‌مه‌ شتێكی ئاسایه‌ هه‌موو راهێنه‌ران گرنگی به‌ یاریزانه‌ پێكراوه‌كان ده‌دەن، به‌ڵام گواردیۆلا وه‌ك به‌فر ساردبوو له‌گه‌ڵم هه‌ستم به‌گرنگی خۆم نه‌ده‌كرد. ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ڕاوستام و ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆ ته‌نیا جارێك پیپ نه‌هات لێم بپرسێت ته‌ندروستیت چۆنه‌؟.
ته‌نانه‌ت به‌یانیان پێی نه‌ده‌وتم به‌یانیت باش و یاریی دواتر ده‌توانی یاریی بكه‌ی. ده‌چوومه‌ ژووری جلگۆرین ئه‌و ژووره‌ی به‌جێده‌هێشت، ئیتر وه‌ك شێتم لێهاتبوو له‌به‌رچی به‌وشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات. له‌خۆمم پرسی ئایا من كه‌سێكی نه‌ناسراوم له‌ یانه‌كه‌، یان هیچ كارێكی هه‌ڵه‌م كردووه‌؟.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close