رافایل ڤاران تووشی پێکان بوو

رافایل ڤاران لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی پێکان بوو، گومان دەکرێت بتوانێت لە یاریی بەرامبەر چێلسی یاریی بکات.

لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە قاچی راستی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە پشووی نێوان هەردوو گێم یاریگای بەجێهێشت و ناچۆ فێرناندێز شوێنی گرتەوە.

دوای یارییەکە زینەدین زیدان لەبارەی پێکانەکەی ڤاران گوتی ‘ڤاران لە پشووی نێوان هەردوو گێم پێی گوتم کە هەست بە ئازار دەکات بۆیە منیش نەمویست پێکانەکەی تەشەنە بکات و بەگوێرەی قسەکانی ڤاران بێت پێکانی نییە و تەنیا ئازارێکی هەبووە’.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پشکنینی تەواو بۆ ڤاران بکرێت تاکو راددەی پێکانەکەی دیاریی بکرێت کە گومان دەکرێت بتوانێت لە یاریی سێشەممە بەرامبەر چێڵسی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی بکات. کە لەم وەرزە تاکو ئێستا یاریزانانی ریال مەدرید 56 جار تووشی پێکان بوون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close